13/07/2019

دابه‌شكردنی موچه‌ خێراتر ده‌كرێت وادەی گەیشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ئاشکرابوو

بڕیار وایە ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕی ٤٥۳ ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكیی ناوه‌ندیی عێراق ئاشکرای دەکات،”له‌دوای رۆژی ۱٥ی ئه‌م مانگه‌وه‌ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ ده‌كه‌ین”.

به‌وته‌ی حاجی عابد مزوری بەرێوەەری گشتی لقی ناوەند عێراق، هه‌ركات ئه‌و پاره‌یه‌ بگات، سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچە ده‌كرێت.

به‌پێی زانیاریەکان، هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا ٤٥۳ ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی ده‌كات و تا کۆتای ئەم هەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …