27/05/2019

حکومەتی هەرێم وردەکاری مووچە ئاشکرا دەکات

برادۆست میدیا ـ ئابووری

 بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۷ی ئایار، له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وەزیری ئابووری و وتەبێژی حکومەت و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ورده‌كاریی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا دەکەن.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ۹ی بەیانی، له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی‌ كوردستان، هەریەکە لە رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی مووچه‌ی ئه‌و ٥ مانگه‌ بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌”.

بەپێی زانیاریەکان لە كۆنگرە رۆژنامه‌وانیەکەدا، ورده‌كاریی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكرا دەکرێت كه‌ له‌ پێنج مانگی رابردوو له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ھه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …