31/10/2019

بانکی رافیدەین، له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ دڵنیایی ده‌داتە مووچەخۆران

برادۆست میدیا

بانكی‌ رافیده‌ینی‌ عیراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاره‌ی‌ پێویست له‌ لقه‌كانیدا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان دابه‌ش بكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۳۱ی ۱۰ی ۲۰۱۹،  بانكی‌ رافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، “له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ دوو ترلیۆن دیناری‌ بۆ لقه‌كانی‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و پارێزگاكانی‌ تر ناردووه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ك مووچه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیناندا دابه‌شكراوه‌.

بانكی‌ رافیده‌ین ئه‌و هه‌واڵانه‌شی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پاره‌ی‌ پێویست له‌ لقه‌كانی‌ بانكه‌كه‌دا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌ش بكرێت.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ پێشتر كاری‌ پێكراوه‌، بانكه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنی‌ پاره‌ بۆ لقه‌كانی‌ تا وه‌ك مووچه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیناندا دابه‌ش بكرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …