11/04/2020

وەزیری وزەی ئەمریکا: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەینەوە

ئەمریکا

حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، ” ئەمریکا ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان دوو بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم دەکاتەوە.

وەزیری وزەی ئەمریکا، دان برولیەت لە میانەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی “کۆمەڵەی بیست – G20″دا وتی، “لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکانی جیهان وێرانکەرە و کاریگەریی ڤایرۆسەکە لەسەر بازاڕەکانی وزەی جیهان کارەساتبارە کە بەهۆیەوە خواست لەسەر نەوتی خاو بەشێویەکی بەرچاو کەمیکردووە”.

دان برولیەت جەختیکردەوە لەوەی، “دەبێت هەمووان پێکەوە یارمەتیدەر بین بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا، وە هانی سەرجەم وڵاتان دەکەین کە هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا.

وەزیری وزەی ئەمریکا وتیشی: ” ئەمساڵ، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان دوو بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم دەکەینەوە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا بەرقەرار بێت”.

دوێنێ هەینی 10ی نیسانی 2020، ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنەری سەربەخۆ بە ڕابەرایەتیی ڕووسیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە یەکی ئایاری داهاتووە تا 30ی حوزەیرانی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکەنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …