01/06/2020

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە

ئابووری ـ ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك لە سەرووی 37 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی 6ی 2020، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 37 دۆلار و 60 سەنت فرۆشرا، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش لە بازاڕەكانی جیهان بە 35 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 9.7 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9ملیۆن و 700هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …