08/03/2020

نرخى نه‌وت بە جێگیری مایەوە

برادۆست میدیا ـ ئابووری

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى نزمدا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 46 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8ی ئادارى 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 45 دۆلار و 27 سه‌نتو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 41 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ خوار 46 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانی رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتی 5 ی 3 ى 2020، به‌ 52 دۆلار بوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …