12/04/2020

ئەمڕۆ ئۆپێک پڵەس کۆدەبێتەوە بۆ واژۆ کردنی کۆتایی رێککەوتنی کەمکردنەوەی نەوت

ئابووری

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شەش سەرچاوە لە ئۆپێک پڵەس ئاشکرایان کردووە ئەمڕۆ ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپێک) و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە دووبارە کۆدەبنەوە، ئامانجیش لە کۆبوونەوەکە هەوڵدانە بۆ کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییانەی ڕێگربوون لە تەواوکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهان.

ڕۆژی پێنجشەممە ئۆپێک پڵەس شاڕێی پلانەکانی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە ڕێژەی لە سەدا 20 داڕشت، ئەویش وەک هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە زیانی پێگەیشتبوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

نرخی زێڕ زۆر دابەزی

برادۆست میدیا ـ ئابووری: پێنجشەممە ۲٤ی ۹ی ۲۰۲۰، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم …